بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە ئێران بە ورەیەکی جیدی و بە بەرنامەیەکی بەهێزەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ ستەمکارانەکان هاتووەتە نێو گفتوگۆکانی ڤیەناوە، وتی: پێکهاتەی شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران نیشاندەری ئەو ورە و جیدی بوونەی کۆماری ئیسلامی بۆ هەڵنانی گەنگاوی جیدی لەبواری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ ناسایی و ستەمکارانەکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێرانە.
ناوبراو زیادی کرد: هیوادارین ئەو گفتوگۆگەلە بە شێوەی کاریگەر بۆ دابین کردنی ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان ڕۆڵ بگێڕێت.
جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە ئەو خولە لە گفتوگۆکان یەکمایەتی سەرەکیمان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دەبێت و ماوەیەکی دیاری کراویش بۆ ئەم خولە لە گفتوگۆکان ناتوانین پێش بینی بکەین، جەختی کرد: لە کۆبوونەوەی کرانەوە کە دوانیوەڕۆی دووشەممە لە ڤیەنا بەڕێوە دەچێت بەرچاوگەی ئەم خولە لە گفتوگۆکان لەلایەن لێژنەوە تاوتوێ دەکرێت.
Your Comment